English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم حەفتەیەدا ڕێکارەکانی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ دەکرێت
2023-09-19 [06:33 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە لەم حەفتەیەدا ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ناردنی ٧٠٠ ملیار بۆ سێ مانگ بەشێکی زۆری کێشەی دابەشکردنی مووچە چارەسەر دەکات.

دکتۆر خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێکی کێشەی مووچە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش گەشبینە بەو بڕیارەی درا، پێویستە لەم حەفتەیەدا ڕێکاری ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ بکرێت.

ھەروەھا دکتۆر خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ مانگەکانی ٩ و ١٠ و ١١ یە بۆ مانگەکانی دیکەش ھەوڵ دەدەین بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بێگومان بڕیارەکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جێگەی دەستخۆشییە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ھەردوولا لەسەر ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad