ZNA- هەولێر
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە رووسیا لە رێگەی 30 درۆنی شاهیدی ئێرانیەوە هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی باشوور و رۆژئاوای ئۆکرانیا.
هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا ئاشکراشی دەکات، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا توانیویانە 27 لەو 30 درۆنە بخەنە خوارەوە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئەوەشی خستووەتە روو، جگە لە هێرشە درۆنییەکان، رووسیا مووشەکێکی بالیستی ئیسکەندەری ئاراستەی شاری کریڤیی ری کردووە، بەڵام توانیویانە مووشەکەکە بخەنە خوارەوە.
هێرشەکانی رووسیا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش قەیرانی ئۆکرانیا دەبێت.
ئەم هەواڵە 49جار خوێندراوەتەوە |