ZNA- هەولێر
رێكخراوه‌كانی پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان له لیبیا رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ئه‌و لافاوه وێرانكه‌ره‌ی شاری ده‌رنه‌ی لیبیای گرته‌وه، به‌شێكی زۆر له شاره مێژوویی و دێریینه‌كان رووبه‌ڕووی وێرانكاری گه‌وره بوونه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیان بۆ سه‌رده‌می بێزه‌نتینییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه و رێكخراوه‌كانی پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان له‌شاری دێرینی قۆرینا كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی لیبیا رایده‌گه‌یه‌نن، کاریگەری لافاوەکە لەسەر شارە کۆنەکە و لەسەر باقی ناوچەکانی دیکە زیاتر بووه كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان وێران بوونه.
شاری قۆرینا كه سیرینیش ناوده‌برێت له‌ساڵی 631ی پێش زایینی له‌لایه‌ن یۆنانییه‌كانه‌وه بونیادنراوه‌و چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك حه‌مامی یۆنانی و پەرستگای زیوسه کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین دامەزراوە له‌گه‌ڵ پەرستگای ئەپۆلۆ و پەرستگاکانی تر ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته شوێنێكی دڵڕفێنی گه‌شتیاری له‌جیهاندا.
ئەم هەواڵە 55جار خوێندراوەتەوە |