ZNA: هەولێر 1. پێویستە هەر (3) سەعات جارێك خواردنێك بخوات ئەگەر كەمیش بێت (كەم خۆری دائیم خۆر بە).
2. لەو خواردنانە بەدوور بە كە ناهێڵێت برینی گەدە زوو چاك بێتەوە وەك : تیژی و بیبەرو بەهارات و تورشی و چاو قاوە بە تایبەتی بەگەرمی.
3. بەهیچ شێوەیەك جگەرە مەكێشەو مەی مەخۆوە.
4. ئەگەر ئازارت نەما مانای ئەوە نییە كە برینەكە چاك بۆتەوە دەبێ بەردەوام بیت لەسەر دەرمانی گەدە بۆ ماوەی دیاریكراوی كە پزیشك بۆی داناوی.
5. دووركەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی ئازار شكێن، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی گەدە یان دوانزە گرێ.
(د.هیوا خالید گەردی – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوو دڵ)
ئەم هەواڵە 61جار خوێندراوەتەوە |