English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. پاریس زەردەواڵەکانی ئەڵمانیای تێکشکاند
2023-09-20 [06:25 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یەکەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یانە ئەڵمانیەکە بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژمارکرد و لە خولەکی 49دا کیلیان ئێمباپێ بەسەرکەوتوویی ئەنجامیدا،

دوای کەمتر لە دە خولەک و لە خولەکی 58 ئەشرەف حەکیمی دووەم گۆڵی یانە فەرەنسیەکەی تۆمارکرد.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad