English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... ژن و پیاوێک ده‌ستگیر كران كه‌ خەوی موگناتیسییان له‌سه‌ر خه‌ڵك پیاده‌ كردوه‌
2023-09-20 [09:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کەسی بیانییان لە ناوچەی زەیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بەوەی خەلک بە خەوی مەگناتیسی دەخەوێنن.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی گەڕانی هێزەکانی پۆلیس، دوو کەسی بیانییان دەستگیر کردووە، کە ژنێک و پیاوێک بوون، لە رێگەی خەوی موگناتیسییەوە دزییان لە خەڵک کردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە بووە کە یەکێک لە هاوڵاتیان، داوای هاوکاری لە هێزەکانی دەورییەی پۆلیس کردووە، ئاگاداری کردووەتەوە لە بوونی کەسانێک کە دەیانەوێت دزی لێبکەن لەسەر شەقامی ئەلروبەیعی لە زەیونە، پاشان دەستبەجێ ئەو ژن و پیاوە دەستگیرکراون و دانیان بەوەداناوە کە هەوڵی دزیکردنیان داوە لەرێگەی خەوی موگناتیسی.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad