English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی پڕ گۆڵدا بایرن شکستی بە مانچستەر یونایتد هێنا
2023-09-21 [08:46 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر یونایتد بویەوە.

 

لە ئەنجامدا بایرن توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و بایرن میونشن توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 28 و 32 لەلایەن لیرۆ سانی و سێرجی گانابری تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم کەرنەڤاڵی گۆڵ تۆمارکردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 49ی یارییەکەی راسموس هۆیلاند یەکەم گۆڵی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی پێنج خولەک هاری کەین بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی یانە باڤارییەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 88 کاسمیرۆ دووەم گۆڵی مانچستەر تۆمارکرد.

 

لە خولەکی 92 ماسیس تێل چوارەم گۆڵی یانە باڤارییەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 95 کاسمێرۆ دووەم گۆڵی خۆی و سێیەم گۆڵی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.

 

سەرەنجام یانەی بایرن میونشن بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە یانەی مانچستەر یونایتد بردەوە و بەم بردنەوەیە یەکەم سی خاڵی بەدەستهێنا و پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad