English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانی بەهێز بەرامبەر هەڕەشە وئاستەنگەكان
2023-09-22 [02:43 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی، لەهەمبەر گۆڕانكارییەكی گەورەی سیاسی و سەربازیی و نوخبەگەرایداییە و ئەوەش وایكردووە كە كاریگەری و فشاری زۆر لە سەر هەرێمی كوردستان دابنێت ، لە دامەزراندنی عیراقەوە، هیچ كات هێندەی ئێستا بەو رادەیە نەبۆتە جێگای سەپاندنی هەژموونگەرایی لایەن و وڵاتانی تر، خەریكە هەژموونی نوێ و ئەجێندای هاوبەشی وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ لاوازكردنی عێراق و چەندین یەكەی سیاسی تر یەك دەگرێت. بەتایبەت كە ئەمەریكا لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 و هاتنە كایەی حكوومەتی نوێی عێراق خۆی بە دامەزرێنەر و نووسینەوەی دەستوور و كە تێیدا مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی عێراقی بە گەلیی كوردیش تێیدا دەستبەركردووە ، بەڵام ڕێگەنادات دەسەڵاتێكی تر بە ئاسانی هەژموونی خۆی بە سەر عێراقدا بسەپێنێت .
دووەم ، هێرش وپەڵاماردانی  داعش بۆ سەر عێراق و  لە ساڵی2014ەوە، ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكە و هێزە سەربازییەكانییەوە بە هاوبەشی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ، رۆلێكی بەهێزی لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ناوچەكەدا هەبوو.
سێیەم ، ئەم قۆناغەی كە ئێستای عێراقی تێیدا گوەزەر دەكات  لە خاڵی جێگركردنی هەژموونی وڵاتانی هەرێمایەتی  و جیهانە لە عێراق، تیایاندا ئەمریكا خۆی بەستراتیژێكی بەهێزی نێو ئەو ململانێیە دەزانێت و ڕێگەنادات ئێران هەژموونی خۆی بسەپێنێت .
چوارەم ، ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان لە لووتكەی گۆڕانكارییەكانن لەبەردەم دەرفەت و هەڕەشەكان گوزەر دەكەن، وڵاتانی خاوەن ئەجێندا لەلایەك رۆڵیان هەیە لە دروستكردنی دۆخێكی ناسەقامگیر، لەلایەكی تریشەوە دەیانەوێت سوود لەم دۆخە ناجێگیرەی ئێستای عێراق وەربگرن، چونكە بابەتەكان فراوانتر بوون و تەنها پەیوەندی بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداوە نییە، بەڵكو چەندین بواری تر هەیە ئەگەر خاڵی لێكتێگەیشتن زاڵ نەبێت و كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر نەكرێن، ئەوا وڵاتانی تر دەتوانن بە ئاسانی دۆخی عێراق لە بەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوە.
پێنجەم، بینمان كە کاتێک قەناعەتەکە گۆڕاو شاندی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی كوردستان کە نوێنەری هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی تیابوو چوونە بەغدا، بارودۆخەکە گۆڕاو وێنە جوانەکە دەرکەوت کە وێنەی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستییە لە مەسەلەی داکۆکیکردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان و هەر بە ئاشتی و تەبایی و هاوهەڵوێستیی، گەلی كوردستان سوودمەندبوون .
بۆیە، زۆر گرنگە كە ، هەرێمی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەم هەنگاوانەی ئێستا ئامادەییەكی باشیان هەبێت، چونكە دەتوانین لەنێو هەڕەشەكاندا بە سیاسەتی حەكیمانە سوود وەربگرین بۆ روبەڕوبوونەوەی تەحەدییەكان، بەڵام هەرگیز ناكۆكییە ناوخۆییەكان جگە لە لاوازبوون، هیچ دەرفەتێك جێناهێلێت، بۆیە پێویستە كورد هەڵگری تەبایی و یەكگوتاریی بن لە بەرامبەر هەموو پرسەكانی پەیوەست بە نێوان هەردوو حكومەت، بەتایبەت پرسی ماف و شایستەداراییەكان و بودجە و مووچە كە پەیوەندیی راستەوخۆی بەژیانی رۆژانەی خەڵكەوە هەیە،هەروەها بەیەكریزی كاركردن لە سەر جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور بۆ ئاسایی كردنەوەی رەوشی كەركووك وناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوە ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش وادەكات گەلی كورد لە سەر ئاستی ناوخۆیی و بەرامبەرسیاسەتی دەرەكییش دەتوانین ئامانج و بەرژەوەندییە باڵاكان دەستەبەر بكەین.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad