English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا
2023-09-23 [07:16 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری گەڕی شەشەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە نێو یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی نۆتینگهام فۆرێستی کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە نۆتینگهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی مانچستەر سیتی باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی حەوت و 14 لەلایەن هەردوو یاریزان فیل فۆدین و ئیرلینگ هالاند تۆماربکات.

 

لە دەستپێکی تایمی دووەم و لە خولەکی 46دا، ناوبژیوان بەکارتی سوور یاریزانی مانچستەر سیتی رۆدری هێرناندزبە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا،

بەڵام یانەی نۆتینگهام نەیانتوانی سوود لەم هەلە وەرگرن و سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی مان سیتی.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرای گرتووە و نۆتینگهامیش تەنیا 7 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad