English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندی
2023-09-24 [06:31 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی وێستهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە وێستهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 16 محەمەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی لیڤەری تۆمارکرد، دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو یانە یاریزان جارۆد بۆوین لە خولەکی 42 گۆڵی یەکسانی وێستهامی تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، لیڤەرپوول توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 60 و 85دا لەڕێگەی یاریزانان داروین نونێز و دێگۆ جۆتا تۆماربکات و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، وێستهامیش خاوەنی10 خاڵە و لە پلەی حەوتەمدایە.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad