ZNA-هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم.
هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
مهسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |