English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد هاندەرانی ئاشتکردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
2023-09-27 [09:23 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی قوناغی 32ی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ڕووبەڕووی یانەی کریستاڵ پاڵاسی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا مانچستەر یونایتد توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست پێ بهێنێت و خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 21 و 27 دا شەیتانە سوورەکان دوو گۆڵیان لە رێگەی گارناچۆ و کاسمێرۆ تۆمارکرد .

 

لە تایمی دووەمدا مانچستەر بەردەوام بوو پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 55 گۆڵی سێیەمی لەڕێگەی ئەنتۆنی مارسیاڵی فەرەنسی تۆمارکرد.

 

سەرەنجام یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad