ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.27، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محمد (درودى خواى لە سەربێت) بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و پیاوانی ئاینی و هاوڵاتییانی شاری هەولێر و کاسبکاران، لەمزگەوتی ساڵح دەباغ ڕێورەسمێکی تایبەتی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە، ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی حەزرەتی محهمهدولمستهفا (درودى خواى لە سەربێت) بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە. ئەمرۆش وەک هەموو ساڵێک ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکی هەولێر، بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزە بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا مەولوودیان سازکرد و بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان بەرز ڕاگیرا.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |