English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبۆنەى لە دایکبوونی پێغەمبەرى مەزن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (د.خ)، پارێزگارى هەولێر، سەردانى چەند مزگەوتێک و سەنتەرى بازاڕى شارى کرد
2023-09-27 [03:08 AM]


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.27،  بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت)  ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەقید خه‌سره‌و غازی، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، سەردانى مزگەوتى نێو بازاڕ و مزگەوتى شێخى چۆلى و مزگەوتى سەواف و قەیسەرى و سەنتەرى شارى کرد، کە ئەمڕۆ بەمبۆنەیەوە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتییانى شارى هەولێرى پایتەخت، بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و تەکیە و خانەقا و مزگەوتەکان مەولوودیان سازکرد و بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لەسەردەمی سووڵتان مزەفەرەوە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان وەک نەریتێک یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت)  بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad