رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی٢٠٢٣، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێشوازی لە یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی حەزرەتی (محمد) سڵاوی خوای لەسەر بێت کرد.
مەڕاسیم بە پێشکەشکردنی چەندین سروودی ئایینی، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و جێگری سەرپەرشتیار حەکیم تێلی، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران د.پشتیوان سرێشمەیی، بەرپرسانی تری حکومی و حزبی، مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەچوو.
ئەم یادە، لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەریمی کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان رێکخرابوو.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
٢٧ى ئەیلول ٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |