English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت
2023-09-27 [04:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی یه‌كجاری گه‌رمای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئیتر هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كرێت و باران ده‌بارێت.

محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی ئاینده‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ نیمچه‌ گه‌رمه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گرتبووه‌وه‌ كۆتایی پێ بێت و هه‌روه‌ها له ‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر فێنك باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 4 بۆ 6 پله‌ی سلیزی ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات به ‌جۆرێك له ‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما دێته‌ خوار 38 پله‌ی سلیزییه‌وه‌، هه‌روه‌ها به ‌شه‌ویش زیاتر نزم ده‌بێت له ‌ناوچه‌ كوێستانییه‌كان هه‌ست به ‌سه‌رما ده‌كرێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین دروستبووه‌ بۆ سه‌ره‌تای مانگ له ‌ئه‌گه‌ری جێگیربوونی هه‌ندێك باران له‌ به‌شێكی ناوچه‌كانمان ده‌بارێت و به ‌یه‌كه‌م بارانی پایزی 2023 داده‌نرێت.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad