English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشەخۆراکێکی زۆر گەیشتووە و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت
2023-09-27 [04:21 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای کرد، خۆراکێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان گەیشتووە و ئەمجارە نیسکی کەنه‌دیش هاتووە.

ئه‌سیر غوره‌ێرى، وەزیری بازرگانی عێراق ڕای گەیاند: "بڕێکی زۆر لە مادده‌كانى بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتووە و پێداویستییە خۆراکییەکان عەمبار دەکه‌ین و ئەوەی پێویستیش بێت دەدرێتە بریکارەکان."

ئاشکراشی کرد: "بۆ یەکەمجار 10 کۆنتێنەری بارکراوی خۆراک و پێنج هەزار تەن نیسکی کەنەدی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیش گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر."

لای خۆیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو بەشە خۆراکانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق وەریان دەگرێت، بەشی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئیستا لە هەرێمی کورستان بەشی حەوتەمی ئارد و بەشە خۆراکی هەشتەم دابەش دەکرێت و پڕۆسەکەش بەردەوامە."

نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد، بەردەوام ڕۆژانە ماددەکان دەگەنە کۆگاکان و دابەش دەکرێن.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad