English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی دهۆك: ٢٠ برینداری رووداوەکەی حەمدانیە رەوانەی دھۆک کراون
2023-09-27 [04:54 AM]

ZNA-ھەولێر


دوێنی شەو دوایی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی ھۆلێکی زەماوەند لە قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای مووسل لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە ھانایی قوربانیانی روودوەکەوە چوون.

لەم بارەیەوە حه‌مزه‌ ره‌زیكى، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: دوایی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی لە ھۆلێکی زەماوەند لە قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای مووسل لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بە سەرپەرەشتی دکتۆر ئەفراسیاب موسا بەرێوبەری تەندروستی پارێزگایی دھۆک و ژمارەیەک لە تیمەکانی تەندروستی دھۆک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ ھاوکاری کردنی قوربانیانی رووداوەکە.

ھەروەھا حه‌مزه‌ ره‌زیكى، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستە، کە تاوەکو ئێستا ٢٠ بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی سوتانی دھۆک کراون، بە داخەوە یەکێک لەو بریندارنە گیانی لە دەست دا کە ئافرەتێکی تەمەن ٣٠ سالە، دۆخی تەندروستی زۆربەیی بریندارەکان جێگیر نیە و سوتانی زۆریان ھەیە .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad