English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی 'Gran Turismo' لە سینەماکاندا
2023-09-13 [11:09 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی 'Gran Turismo' لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکانی ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25ـی ئاب بڵاوکراوەیە و داهاتی لە سینەماکاندا گەیشتە 103 ملیۆن و 121 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە ئەمریکای باکوور 39 ملیۆن و 621 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 63 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.

لە فیلمەکەدا دێیڤد هاربۆر رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و چیرۆکەکەی لە یاریی ڤیدیۆیی 'Gran Turismo' وەرگیراوە و بەهەمەی کۆمپانیای سۆنییە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی نیل بلۆکامپ کە دەرهێنەری فیلمی "District 9"، "Elysium" و "Chappie"یە.
 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad