English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2023-09-28 [05:00 AM]

ZNA-ھەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له ‌درێژه‌ی‌ ده‌رچون‌ و گه‌ڕان ‌و پشكنینه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو بازاڕو شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگرییكردن له‌كاری‌ نایاسایی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ گومان له‌دوو تۆمه‌تباركرا كه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌، دوای‌ پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ پێیه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیرا.

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتباران (م، ج، م له‌دایكبووی‌ 1994 - یـ، ئـ، ع له‌دایكبووی‌ 2005) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad