English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەدەستهێنا
2023-09-30 [06:04 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بورنمۆس.

 

لە ئەنجامدا یانەی تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە.

 

هەر لە سەرەتادا ئارسناڵ باشتر بینرا و توانی دوو گۆڵ لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 17 و 44 لەڕێگەی یاریزانان بۆکایۆ ساکا و مارتین ئۆدیگارد بەلێدانی سزا تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، ناوبژیوان لێدانێکی تری سزای بۆ گەنەرز هەژمارکرد و لە خولەکی 53 هاڤێرتز بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا، لە خولەکی 3ی زیادکراوی تایمی دووەم واییت گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و بورنمۆسیش تەنیا سێ خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad