English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەدالیای زێڕینی شار پێشکەش بە ئەحمەد سالار کرا
2023-09-24 [09:57 AM]

سلێمانی – ZNA


بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و محەممەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هاوڕێ و دۆستان، دووهەمین دیداری مەدالیای زێڕینی شار لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلمەوە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە مەدالیای ئەمساڵ پێشکەش بە هونەرمەندی کورد ئەحمەد سالار کرا.

 

دکتۆر موحسین ئەدیب لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی بۆنەکە و پیرۆزبایی لە ئەحمەد سالار کرد و رایگەیاند مامۆستا یەکێکە لە سیمبولەکانی هونەری کوردیی و هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکردوە بۆ خزمەتی هونەر و شانۆ و درامای کوردیی، بۆیە جێگای شانازییە کە لە پایتەختی رۆشنبیریی رێزلێنانێکی شایستەی بۆ دەکرێت. جەختیشی کردەوە ئەحمەد سالار بەتەنیا ئەکتەرێک نییە، بەڵکو ئەو لەیەک کاتدا نوسەرو وەرگێڕو دەرهێنەرو شاعیرو لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە عاشقێکی گەورەیەو جوانی و باڵایی هونەرەکانیشی پەیوەندی بەرەنگدانەوەی ئەو عەشقەوەیە لەکارەکانیدا .

 

پاشان بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەدالیایی زێڕینی شاری مەستی فیلمی پێشکەش بە ئەحمەد سالار کرد.

 

هەر لە بۆنەکەدا، فوئاد جەلال خاوەنی کۆمپانیای مەستی فیلم و مامۆستا ئەحمەد سالار وتەیەیان پێشکەشکرد پاشان چەند گۆرانییەک پێشکەشکراو، دواتریش مەدالیای زێڕینی شار پێشکەش بە ئەحمەد سالار کرا.

 

هەروەها چوار خەڵاتی رێزلێنانیش پێشکەش بە خانەوادەی چوار هونەرمەند و نووسەری کۆچکردوو کران لەپای خزمەتی زۆریان بە بواری ئەدەب و هونەر، ئەوانیش کۆچکردووان: ئیسماعیل خەیات، غازی غەفور، رەئوف حەسەن و عومەر چاوشین بوون.

 

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad