English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەرەو ئێران بەڕێکەوت
2023-10-01 [08:56 AM]

ZNA-هەولێر


شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە بەرەو ئێران بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، نووسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، "بەیانی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی بەرەو ئێران بەڕێکەوت".

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەندامێتی شاندەکە دەکات. بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، مەبەسەت لە سەردانەکە تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێرانە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، لەم سەردانەدا ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئێران دەربارەی جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران و ئاسایشی سنوورەکانی ئێران گفتوگۆ دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 18ـی ئەیلوولی 2023، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەکەی کرد.

 





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad