English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ڕیاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێا
2023-10-04 [08:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە دەستپێکی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕووبەڕوی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە ناپۆلی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم هەردوو یانە لە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، سەرەتا ناپۆلی لە خولەکی 19 ناپۆلی گۆڵی پێشکەوتنی لەلایەن ئۆسیگارد تۆمارکرد،

بەڵام دڵخۆشی ناپۆلی زۆری نەخایاند ڕیاڵ دوو گۆڵی تر لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر و بێلینگهام لە خولەکی 27 و 34 تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یانەی ناپۆلی باشتر بینرا و لە خولەکی 54 زیلینسکی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسان بوونی یانەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 78 یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بە هەلەیەکی گۆڵپارێزی ناپۆلی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی شاهانە کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی جێگیر بووە و ناپۆلێش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad