English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نەوت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت
2023-10-04 [06:25 AM]

ZNA-ھەولێر


بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕی 6 ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت، لە سبەیەوە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 04ـی 10ـی 2023 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە دابینکردنی 6 ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەیەوە دەستپێدەکات، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەکانی خوێندن  دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە کوالێتی نەوتی دابینکراو بۆیان، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەکان.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش داوە کە "پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەندبن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە (561) لە 24ـی 11ـی 2023، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییانەوە هەیە.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad