English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. مۆراتا یانەکەی گەیاندە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی
2023-10-04 [09:22 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی فاینۆردی هۆڵەندی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە فاینۆرد بهێنێت.

 

تایمی یەکەم بە هێرشبردن دەستی پێکرد و یانەی میوان لە خولەکی 7دا گۆڵێکی لەڕێگەی هێرمێسۆ بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی ئەتلەتیکۆ تەنیا پێنج خولەکی ویست و ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد،

یاریزان هانکۆ لە خولەکی 34 یانەی فاینۆردی کردە خاوەن دوو گۆڵ، لە خولەکی سێی زیادکراوی تایمی یەکەم گریزمانی فەرەنسی گۆڵی یەکسان بوونی ئەتلەتیکۆی تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکی 47 دووەم گۆڵی خۆی و سێیەم یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و فاینۆردیش لە پلەی دووەمە و سێ خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad