ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لایپزیگی خاوەن یاریگا بهێنێت.
هەر لە تایمی یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و لە خولەکی 25 ی یارییەکە فیل فۆدین یەکەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم لە خولەکی 48 لویس ئۆپیندا گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی لایپزیگ گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد، لەلایەن لویس ئۆپیندا و پاش پێنج خولەک لە بەشداریکردن جولیان ئەلڤارێز لە خولەکی 84 گۆڵی دووەمی سیتیزنی تۆمارکرد ولە خولەکی دووی زیادکراوی تایمی دووەم جێرمی دۆکو گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لایپزیگی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەلەکەی دەبینرێت.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یانەی یۆنگ بۆیز رووبەرووی یانەی سێرڤینا زفیزدا بوویەوە و یارییەکەش بە یەکسانی بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتای هات.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |