English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرتێك: لەسەر ئازادی ئەنتەرنێت، عێراق له‌ ئێران و تورکیا باشتره‌
2023-10-05 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فریدەم هاوس (خانەی ئازادی) ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بەناوی "ئازادی لەسەر ئەنتەرنێتی 2023" بڵاوکردەوە، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ ئازادی ئینتەرنێتی 70 وڵاتی جیهان و مافەکانی مرۆڤ لە ئینتەرنێتدا دەکات کە لەسەدا 88ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی جیهان پێکدەهێنن.

ڕاپۆرتە 45 لاپەڕەییەکەی فریدەم هاوس کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە دەڵێت ئازادی ئەنتەرنێت لە جیهاندا بۆ 13 ساڵی لەسەر یەکە تا دێت بەرتەسکتر دەبێتەوە.

ئێران بە یەکێک لەو وڵاتانە دانراوە کە ئازادی ئەنتەرنێتی تێدا نییە و ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات سەرکوتکردنی دیجیتاڵی لە ئێران کە خراپترین دابەزینی ئەمساڵی بەخۆوە بینیوە. سەرکوتکردنەکان چڕتر بووەوە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتداران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان داخست ئاپەکانی وەکو واتسئەپ و ئینستاگرامیان بلۆک کرد و چاودێریان زیاتر کرد لە هەوڵێکدا بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت مەترسیدارترین حاڵەتەکانی سەرکوتکردن لە میانمار و و ئێران ڕوویانداوە کە ڕژێمە تاکڕەوەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاندووە کە بە تاوانەکانی پەیوەست بە دەربڕین بە ڕێگای ئۆنلاین سزا دراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا تورکیا وەک وڵاتێکی "نائازاد" لە ڕووی ئازادی ئینتەرنێتەوە پێناسە کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەی خانەی ئازادیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەرە بەرە ئازادی ئینتەرنێت لە تورکیا کەم بووەتەوە.

تورکیا لە پاش وڵاتانی وەک لیبیا، عێراق و سودانەوە دانراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان یاسای جۆراوجۆریان دەرکردووە بۆ زیادکردنی سانسۆر و بەتاوان کردنی دەربڕینەکانی ئۆنلاین."

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، یاسای نوێی زانیاری ناڕاست لە تورکیا، ئازادی ئینتەرنێتی سنووردارکردووە.

دەشڵێت "ئەم یاسایە، بریتییە لە سزای زیندانیکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاری کە بە درۆ دادەنرێت." لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنجی 2023، یاسای زانیاری ناڕاست بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسانی ڕەخنەگر و هەروەها ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بەکارهێنراوە.

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات سانسۆر لە تورکیا وەک ڕەوتێکی گشتی بەربڵاوە و لە نێوان مانگی شەشی 2022 تا مانگی پێنجی 2023 سەدان ماڵپەڕ و ناوەڕۆکی ئۆنلاین و پۆستی سۆشیال میدیا قەدەغەکراون، بلۆک کراون یان سڕاونەتەوە.

ئاماژەش بە سنووردارکردن و ئاستەنگ و هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد و ڕێکخراوە میدیاییە کوردییەکان دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەنێو ئەو ماڵپەڕە بلۆککراوانەدا ئەو ماڵپەڕانە هەن کە بە زمانی کوردی هەواڵ بڵاودەکەنەوە و ڕەخنە لە حکومەت دەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دەکەن.

تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتەکەی ئەردۆغان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕاپۆرتەکە نەداوە.

عێراق دەکەوێتە خانەی ئەو وڵاتانەی تا ئەندازەیەک ئازادی ئەنتەرنێتی تێدایە.

بەپێی ئەم پێوەرەکانی ئەم ساڵ ، فریدەم هاوس لە کۆی هەڵسەنگاندنەکانی بۆ 70 وڵات تەنیا 17 وڵاتی بە "ئازاد" ڕاگەیاندووە، لە بەرامبەردا 32 وڵات بە "تا ئەندازەیەک ئازاد " و 21 وڵاتیش بە " نائازاد" ناسێنراون.

فریدۆم هاوس ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئینتەرنێتدا لە 29 وڵات لە کۆی 70وڵات تێکچووە، بەڵام تەنها 20 وڵات پێشێلکاری گشتییان تۆمارکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ڕووی ئازادی ئینتەرنێتەوە، بۆ 9هەمین ساڵ لەسەریەک چین بووەتە خراپترین وڵاتی جیهان.

هەروەها ئایسلەندا بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەک بوو بە 'ئازادترین وڵات' لە جیهاندا لە ڕووی ئازادی ئینتەرنێتەوە، لە دوای ئەویش ئیستۆنیا و سریلانکا دێن.

لە 41 وڵاتدا حکومەتەکان پەنایان بۆ سانسۆرکردنی ناوەڕۆکی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ئایینی بردووە.

هەروەها لە 41 وڵاتدا خەڵک بەهۆی کۆمێنتەکانیانەوە لە ئینتەرنێتدا هێرشی جەستەیی کراوەتە سەریان یان کوژراون.

 

voa





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad