English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانیونایتد بەزەحمەت و چێڵسیش بەئاسانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-10-07 [07:12 AM]

ZNA - هەولێر


لە گەڕی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی برینتفۆردی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ببەنەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە، یانەی برینتفۆردی میوان دەستپێشخەری کرد و یاریزان ماسیاس لە خولەکی 26 یانەی برینتفۆرد گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم مانجستەر یونایتد باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان ماکتۆمینای لە خولەکەکانی سێی زیادکرا و حەوتی زیادکراودا تۆماربکات و سێ خاڵی گرنگ و زەحمەت بەدەست بهێنێت.

 

لە یاریێکی تری پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بێرنلی بوویەوە،

لە ئەنجامیشدا یانەی بلۆز توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ ئێستا لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییە و چێڵسیش 11 خاڵی هەیە ولە پلەی دەیەم دێت.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad