English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بێلینگهام سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی تری ڕیاڵی کرد
2023-10-07 [07:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.

 

یانەی شاهانە بە ئاسانی و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر ئۆساسۆنای میوانی بەدەستهێنا.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یانەی مێرنگی باشتر بینرا و لە خولەکی نۆی یارییەکە یاریزان بێلینگهام گۆڵی پێشکەوتنی یانەی شاهانەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەکۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهێزتر گەڕایەوە و لە خولەکی 54 بیلینگهام دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، تەنیا نۆ خولەکی ویست بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر سێیەم گۆڵ تۆماربکات و لە خولەکی 70 خۆسێلۆ گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

سەرەنجام یانەی ڕیاڵ مەدرید بەم سەرکەوتنە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad