English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەنگی ئیسرائیل لە ئێران نرخی دۆلار و دیناری بەرز کردەوە
2023-10-08 [02:23 AM]

​ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەهای دۆلاری ئەمریکایی لە بازاڕی تاران لە نرخە دیاریکراوەکەی چەند مانگ لەمەوبەر بەرزتر بووەوە.

دوابەدوای هێرشی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و گیانلەدەستدانی سەدان کەس لە هەردوولا، بەهای دۆلار لە تاران بۆ ٥٢ هەزار و ٢٥٠ تۆمەنبەرزبووەوە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی دراوەکانی دیکە لە تاران بە چەشنیک بەرزبووەوە کە نرخی یەک یۆرۆ گەیشتە ٥٥ هەزار و ٤٠٠ تۆمه‌ن و یەک پاوەندی بەریتانیش گەیشتە ٦٣ هەزار و ٩٥٠ تۆمه‌ن.

هەروەها نرخی هەزار دیناری عێراقی گەیشتە 40 هەزار ٥٠ تومەن.  

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی دراوە لە کاتێکدا ڕوودەدات، نرخی دۆلار لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ٥٠ هەزار تۆمان تێنەپەڕیبوو.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad