English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی
2023-10-08 [05:34 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەراورد بە رۆژانی پێشوو فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیاتر کرد، بەڵام بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەر لە دابەزینە و  100 دۆلار بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئه‌مڕۆ دوای پشووەکانی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق 195 ملیۆن و 502 هەزار و 595 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 39 ملیۆن و 40 هەزار دۆلاری بە نەخت بوو و ئەوی دیکەی بە حەواڵە بوو.

 

لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 157 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام دواتر بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".

 

هاوکات، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad