ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاری لوتکەدا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی بە مانسیتی هێنا.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و لە سەرەتادا یاریێکی بەهێز دەرکەوت و هەردوو یانە چەندین جار هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیان دەدا، بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
تایمی دووەمیش بە هەمان شێوە یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، ئەوەبوو لە خولەکی 86دا گابریێل مارتینێلی توانی تاکە گۆڵی یانەی ئارسناڵ و یانەکە تۆماربکات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بەکۆکردنەوەی 20 خاڵ، مانچستەر سیتیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |