English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری قەتەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان لەسەر دۆخی فەڵەستین ئانجامدا
2023-10-10 [10:55 AM]

ZNA - هەولێر


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، جەختیان لە سەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، دۆخی مەترسیداری فەڵەستینیان تاوتوێ کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان و بۆردومانکردن بۆ سەر غەززە بوەستێت، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی زیاتری ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە، بۆ ناچارکردنی هێزەکان، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.
دەشڵێت: ڕاگرتنی سیاسەتە شەڕانگێزەکان دژی گەلی فەڵەستین و بەردەوامی پێشێلکاریی پیرۆزییەکان و هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی"، بە مەبەستی گەیشتن بە دادپەروەری.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad