English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "ته‌میره‌" له‌ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ نمایش ده‌كرێت
2023-10-02 [11:28 AM]

هەولێر – ZNA


دوای پازده‌ ساڵ له‌ به‌رهه‌مهێنانی، فیلمی "ته‌میره‌" له‌ ده‌رهێنانی فه‌رید ئێلهامی، له‌ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ وه‌رگیرا و بڕیاره‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش بكرێت.

وه‌رگیرانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ له‌ كاتێكدایه‌، حه‌وت له‌و مامۆستا و گێڕه‌ره‌وانه‌ی ته‌مبوور، كه‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا به‌شداریان كردووه‌ كۆچی دواییان كردووه‌.

فیلمه‌كه‌ جگه‌ له‌ ناوچه‌كانی كوردستان، له‌ ئێران، عێراق، توركیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سوید وێنه‌ی گیراوه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان مه‌زهه‌ر خالقی، شه‌هرام نازری، حوسێن عەلیزادە و کەیخۆسرەو پوور نازری، ئەوەیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌، کە ئامێری میوزیكی ته‌مبوور، ئامێرێكی دێرینی یارسانه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی یارسان وه‌ك ئامێرێكی پیرۆز و به‌شێك له‌ كولتووری ئایینی به‌ درێژایی مێژوو پاراستوویانه‌ و نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ هونه‌ری فێربوونیان به‌ نه‌مری هێشتووه‌ته‌وه‌.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ، لە ساڵی 2020 ـه‌وە بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ هاوكاری و سپۆنسه‌ری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چووه‌ و بۆ وه‌شانی سێیه‌میش كه‌ بڕیاره‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی ده‌كات و بڕیاره‌ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانیش تێیدا ئاماده‌ بێت.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad