English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی گاندی نمایشێكی هاوبه‌شی هونه‌ریی هیندستان و تیپی هونه‌ری سریانی ساز ده‌كرێت
2023-10-02 [01:20 AM]

هەولێر – ZNA


به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كونسوڵخانه‌ی گشتیی هیندستان له‌ هه‌ولێر و ئه‌نجوومه‌نی هیندستان بۆ په‌یوه‌ندییه‌ كولتوورییه‌كان به‌ بۆنه‌ی (154)ـه‌مین یادی له‌دایكبوونی مه‌هاتما گاندی، نمایشێكی هونه‌ری ساز ده‌كه‌ن.


نمایشه‌كه‌ كاتژمێر (06:00)ـی ئێواره‌ی ئەمڕۆ 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ساز ده‌كرێت، تێیدا گرووپی "تال یاترا"ـی هیندستان و "تیپی هونه‌ری سریانی" له‌ هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.


مەهاتما گاندی، باوكی رووحی هیندستان، لە 2ـی تشرینی یەكەمی 1869 لەدایكبووە و لە 30ـی كانوونی دووەم 1948 لە تەمەنی 78 ساڵیدا، گیانی سپاردووە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad