English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوت لە رێگەی بەندەری توركیاوه‌
2023-10-11 [04:36 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌ كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی (REW) ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، هاوكات ده‌ڵێت؛ عێراق هەوڵدەدات سەرچاوەکانی وزە هەمەجۆر بکات و ئابوورییەکەی تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ گوتارێكدا له‌ میانی به‌شداریكردنی له خولی‌ هه‌فته‌ی وزه‌ی رووسیا (REW) كه‌ له‌ شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و "بەم نزیکانە دەگەینە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە، ئەم کارەش لە چوارچێوەی پابەندی عێراق لەنێو ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسدا دەبێت."

سوودانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هەناردەی نەوت بەهۆی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی پاریس وەستابوو، هەروەها بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە تورکیا روویدا هێڵەکان کێشه‌یان تێکەتبوو، "بەم دواییانە، هاورێیانمان لە تورکیا ئاگاریان کردووینەتەوە هێڵی بۆڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەیە."

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئەم هێڵە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەگوازێتەوە، چەند کۆمپانییایەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و "بە گوێرەی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵیاندا هەیە، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان."

 





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad