English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێن ئەوانەی پشتگیری فەڵەستین دەکەن
2023-10-12 [04:10 AM]



نووسینی: نازم شێخانی
 

شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل مێژوویەکی قولی هەیە ، لەسەرەتایی سەرهەڵدانی شەڕەکە ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پشتگیری فەڵەستینیان کرد ، بەڵام لەگەڵ درێژ بوونەوەی ماوەی شەڕەکە وردە وردە پشتگیری عەرەبەکان بۆ دۆسیەی فەڵەستین کاڵ بویەوە ، دۆسیەی ئەم ووڵاتەش دابەش بوو بۆ دوو بەرە ، بەرەیەکیان کەوتە ژێر باڵی بزوتنەوەی حەماس و بەرەکەی تریان کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی فەڵەستین، ئەو بەرەی لەژێر دەسەڵاتدارانی فەڵەستینە کێشەیەکی ئەو تۆی نیە لەگەڵ درووست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل ، بەڵام ئەو بەرەیەی لەدەست حەماسە بەردەوام لەژێر بۆنی بارووت گەلەکەی ژیان  دەکات، پرسیارەک دێتە ئاراوە کێن ئەوانەی لەئێستادا پشتگیری فەڵەستین دەکەن؟
بێگومان کەس نیە ئەوە نەزانێ کە بزوتنەوەی حەماس بزونتەوەیەکی ئیسلامیە و باڵی سەر بازی ئیخوان موسلیمینی میسریە ، کاتێک وورد دەبیەوە لە پشتگیری کردنی ئەم بزوتنەوەیەوە دوو بەرەیە ، بەرەیەکیان شیعەیە و بەرەکەی تریان ئیخوانەکانن .
بەرەی یەکەم کە شیعەکانن ، بێگومان لەڕووی عەقیدەیەوە هیچ شتێک نیە ئەم دوانە یەک بخات تەنیا بەرژەوەندی نێو دەوڵەتی نەبێت ، ئەگەر حەماس شەری جولەکە دەکا و پێی وایە شەڕی کوفرو ئیسلامیە ، بەدڵنیایەوە باش دەزانێت لەڕووی عەقیدەیەوە شیعەکان هیچیان لەیەهودیەکان کەمتر نیە ، کاتێک شیعەیەک جنێو بە ئیمامی عمرو ئەبوبەکر و عائیشە دەدات هیچ کەسێکی سونە ئەمەی پێ قبوڵ ناکرێت ، بەڵام قبوڵ کردنی یارمەتی شیعە لەلایەن حەماس تەنیا لایەنی سیاسیە ، ڕون و ئاشکرایە مەرجەعی باڵای شیعەکان ووڵاتی ئێرانە ، ئەو ووڵاتە بەردەوام لەڕووی سیاسیەوە کێشەی لەگەڵ ووڵاتانی زلهێزی وەک ئەمەریکا و بەریتانیا هەیە و باش دەزانێت سەقامگیری نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل فۆکسی ووڵاتە زلهێزەکان لەسەر ئێران دەبێت ، بۆیە نایەوێت ئەم دوو وولاتە سەقامگیر بێت  و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت ، ئەگەر شەڕی ئێران لەگەڵ  یەهودیەکان بێت بێگومان ئەوا خەڵکانێکی زۆری یەهودی لەوڵاتە دەژین و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگیرێت و کەسیش نیە پێیان بڵێت لەبەر چاوتان دوو برۆ هەیە .
بەرەی  دووەم کەیارەمەتی حەماس دەدات ئەو دەوڵاتانەن کەکەسەر بەئیخوان موسلمینن ، ئەوانیش هەردوو دەوڵەتی قەتەر و تورکیایە ، قەتەر لەبەر بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ ووڵاتانی زلهێزی ئەوڕوپا و ئەمەریکا کەئێستا خاوەن زۆرترین وەبەرهێنن لە ووڵاتانی ڕۆژ ئاوا بەتایبەت ئەمەریکا و بەریتانیا نایەوێت بەشێوەیەکی ئاشکرا هاوکاری بکات  تەنها لەڕوی ڕاگەیاندنەوە بۆ ڕاکێشانی سۆزی  ووڵاتانی ئیسلامی یارمەتی حەماس دەدات ، ئەوەی دووەم تورکیایە ، باش دەزانین  سەرۆک کۆماری تورکیا کەسێکە لەقوتابخانەی ئیخوانەکان پێگەیشتوە  ، تێک چونی پەیوەندە سیاسیەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و هاتنی بۆ سەردەسەڵاتی ئەم ووڵاتە ئەو هۆکارەی وای کردوە یارمەتی حەماس بدات ،تەنیا ئیخوانیە و هیچی تر نیە.
ئەگەر لەکوردستان وورد بینەوەکە خەڵکانێک هاوسۆزی خۆیان دەردەبڕن ، ئەو حزب ئیسلامیانەن یان ئیخوانین و هاوسۆزی حەماسن ، یان ئەو حزبانەن کەیارمەتی لە ئێران وەردەگرن و لە ئێران نزیکن .
ڕون و ئاشکرایە کەشەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین شەڕی ئیسلام کافر نیە ، بەڵکو شەڕی بەرژەوەندی ووڵاتانی زلهێزی وەک ئێران و تورکیایە ، ئەگەر شەری خاک و ووڵات بوایە بەدڵنیایەوە کۆمەڵێک ووڵاتانی تری وەک سعودیە و ئیماڕات و تونس و مەغریب بەشدار دەبون، کەواتە ئەوەی ئێستا باجەکەی دەدات هاوڵاتیانی شاری غەزەیە، بونەتە قوربانی دەستی ئایدۆلۆژیایەک کە ڕۆژانە وەک داشی دامە یاریان پێ دەکرێت لەلایەن ووڵاتانی ناوچەکە





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad