English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. لە یاریێکی ئاگرین تورکیا شکستی بە کرواتیا هێنا
2023-10-13 [10:40 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆدا و لە یاریێکی ئاگریندا، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی تورکیا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە کرواتیا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر و ئەوەبوو لە خولەکی 30 ئالپەر یەڵماز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تورکیا تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یارییەکە لە ئاستێکی بەرز بینرا هەردوو هەڵبژاردە مەترسیان خستە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام تورکیا توانی پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکات.

 

بەم سەرکەوتنە هەڵبژاردەی تورکیا پێشەنگی کۆمەڵەکەی لە کرواتیا وەرگرت بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، کرواتیاش خاوەنی 10 خاڵە.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad