English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی فەرەنسای کردوو شکستی بە هۆڵەندا هێنا
2023-10-14 [09:32 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا و لە یاری لوتکەدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا کەڵەشێرەکانی فەرەنسا توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هۆڵەندیەکان بهێنن.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 7دا یاریزان کیلیان ئێمباپێ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی پێشخست، دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو هەڵبژاردە، سەرەنجام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، کاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەکە کیلیان ئێمباپێ بە گۆڵێکی سەرنج راکێش لە خولەکی 53 فەرەنسای کردە خاوەن دووگۆڵ، 

هۆڵنداش بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان تاکو لە خولەکی 83 هاتمان ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە ، سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش فەرەنسا بە کۆکردنەوە 18 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و هۆڵەنداش 9 خاڵی هەیە و سێیەمی ڕیزبەندییە.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad