English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. پورتوگال سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
2023-10-17 [08:33 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 و لە کۆمەڵەی دەیەمدا، هەڵبژاردەی بوسنە میوانداری پورتوگالی کرد.

 

 لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال گۆڵبارانی خاوەن یاریگای کرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەم هەڵبژاردەی پورتوگال بە بەهێزی دەرکەوت و توانی پێنج گۆڵ تۆماڕبکات ، لە خولەکی پێنج کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد،

دوای ئەوە پورتوگال لە خولەکەکانی 20، 25، 32 و 41 چوار گۆڵی تر لە ڕێگەی کریستیانۆ، برۆنۆ فێرناندێز، جواو فلێکس و جواو کانسێلۆ تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەم پرتوگال بەردەوام بوو لە ئاستەکەی و باڵادەستی خۆی لە یارییەکە سەپاند و توانی پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکات.

 

بەم سەرکەوتنە پورتوگال کۆی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و بۆسنەش بە نۆ خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad