English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ له‌ باره‌ی 700 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌خرێته‌ روو
2023-10-17 [03:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بەم نزیكانە لەلایەن سێ بانكەوە 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. دەشڵێت: "ڕەزامەندی لەسەر پارەكە دراوە، دەنێردرێت و کێشەی نییه."

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  ڕایگەیاند: "لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراق دەكرێت، دوای ئەوە، دەست بە ناردنی 700ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، هاوشێوەی مانگی رابردوو، بە سێ گوژمە پارەكە دەنێردرێت، گوتیشی: "وەكوو مانگی پێشوو لەلایەن بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای، بە سێ گوژمە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت."

مانگی پێشوو لە 24ی 9، یەكەم بڕە پارە لە 700 ملیار دینارەكە نێردرا و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت كرا و لە 8ی 10ی 2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە هات.

نەرمین مەعرووف ڕوونیشی کردەوە، چەند رێکارێکی کارگێڕیی هەن، هەر كاتێ تەواو كران و پارەكە دەنێردرێت، گوتیشی: "ڕەزامەندیی لەسەر پارەكە دراوە، دەنێردرێت و کێشەی نییه."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad