English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆو بایدن سەردانی ئیسڕائیل ده‌کات
2023-10-17 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەو وڵاتە لە جەنگەکەیدا دژی حەماس، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بە نیازە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئیسڕائیل بکات، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕێگەیداوە یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە هاووڵاتیانی غەزەی گەمارۆدراو.

دوای ئەوەی گروپی چەکداری حەماسی فەڵەستینییەکان هێرشێکی کتوپڕی کوشندەی کردە سەر ئیسڕائیل، ئیسڕائیل بەڵێنیدا حەماس لە ناوببات، بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە 1300 کەس لە ئیسڕائیل کوژران کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

لەو کاتەوە ئیسڕائیل بە بەردەوامی بۆردومانی غەزەی کردووە و بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 2800 فەڵەستینی کوژراون، نزیکەی 2.3 ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوون. هەروەها ئیسڕائیل بە تەواوەتی گەمارۆی غەزەی داوە و ڕێگە نادات خۆراک و سوتەمەنی و پێویستییە تەندروستییەکان بگەنە غەزە.

ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگرەکان ڕۆژی سێشەممە بەرەو خاڵی سنووری ڕەفەحی میسڕ بەڕێکەوتوون و پێداویستییان پێیە. ئەو خاڵە سنوورییەش تەنها خاڵە بۆ غەزە کە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی ئیسڕائیلدا بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نیە لەسەر ئەوەی ئایا دەتوانن بچنە ناوەوە یاخود نا.

 

voa





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad