English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... سزای له‌سێداره‌دان بۆ تیرۆرستێك ده‌رچوو كه‌ دوو برای له‌ حه‌شد كوشتووه‌
2023-10-19 [09:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دادگای تاوانه‌كانی به‌سره‌  سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر تاوانبارێك دا سه‌پاند كه‌ دوو ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك كوشتووه‌.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، تاوانبار دانی به‌ ورده‌كاری تاوانه‌كه‌ی دا ناوه‌ كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ ئه‌م دووبرایه‌یان كوشتوه‌ و ته‌رمه‌كه‌شیان شێواندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ ناو خه‌ڵك دروست بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كرد، حوكمی له‌ سێداره‌دان به‌ پێی ماده‌ی دووه‌م 1 و 3 و 5 به‌ پاڵپشتی ماده‌ی چواره‌م / 1 له‌ یاسایی نه‌هێشتنی تیرۆر ژماره‌ 13ی ساڵی 2005 ده‌رچووه‌.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad