English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس بەئاسانی بردەوە و بەکاتی چووە پێشەنگ
2023-10-21 [07:16 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی ستراسبۆرگی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس یاریەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژمارکرد و کیلیان ئێمباپێی کاپتنی یانەکە لە خولەکی 7 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمار کرد،

 دوای ئەوە یانەکەی ئێنریکی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و لە خولەکی 31 گۆڵی دووەمیان لە رێگەی کارلۆس سۆلێر تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی پاریس بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەیان و لە خولەکی 77 فابیان رویز بە ئاسیستێکی سۆلێر گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی و ستراسبۆرگ بە 10 خاڵ لە پلەی 13ی خولەکەدایە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad