English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن
2023-10-22 [06:42 AM]

ZNA_ هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەهۆی "زیادبوونی هەڕەشەی ئەمنی" لەسەر کارمەندان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە سەردانی عێراق نەکەن. 

 

رۆژی یەکشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئەو بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم دەرچووە و ئاستی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ئاستی چوار (واتە مەترسیدار) دەهێڵێتەوە. هۆکارەکەش بۆ "بوونی تیرۆر، رفاندن، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری و گرژی" دەگەڕێنێتەوە. 

ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند جارێک بە مووشەک و درۆن هێرشکرایە سەر بنکە سەربازی و ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. 





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad