English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک: 370 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگیراوە بۆ ڕێگریکردن لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن
2023-10-23 [09:28 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی خزمەتگوزاریی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، نزیکەی 370 پڕۆژەی خزمەتگوزاری تا کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕادەگیرێت، ئاماژەی بەوەکرد، وەستاندنی ئەو پڕۆژانە لە بەر ئیستغلالکردنیانە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە.

ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق، باقر ساعدی بە میدیای عێراقی گوت: "ترس هەیە لە ئیستغلالکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەکارهێنانیان لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکەی ڕاسپێردرا چاودێری و لێپرسینەوە لەگەڵ هەر بەرپرسێکی جێبەجێکار بکات، کە هەوڵی سود وەرگرتن لە پڕۆژەکان بدات بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان"، دوشڵێت: "نزیکەی 370 پڕۆژە هەن کە تا کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگیراون".

باسی لەوەشکرد، "ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە چوارچێوەی بودجەدا پەسەندکراون، بەبێ فشار ڕادەستی حکومەتە ناوخۆییە نوێیەکان دەکرێن بۆ تەواوکردنیان".

لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان پێشتر بەڵێنی دابوو هەر بەرپرسێک یان پارێزگارێک پڕۆژەکان بۆ ڕکابەری هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنێت، لێپرسینه وه ی له گه ڵدا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad