English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی: بۆ دوو مانگی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە لە کاتی خۆیدا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
2023-10-24 [07:21 AM]

ZNA -هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەو شێوەیە بەردەوام دەبن کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 24-10-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا، لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەولێر بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات، رایگەیاند، بەو شێوەیە بەردەوام دەبن کە رێککەوتنی لەسەر کراوە و لە مانگی 12ـی ئەم ساڵیشدا پاکتاوی دارایی دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت چەند پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و شایستەی هەرێمی کوردستان چەندە.

 

لەبارەی هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق و تورکیا ئامادەباشیی خۆیان دەربڕیوە و ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام "کێشەی کۆمپانیاکان هەیە؛ ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و دوای چارەسەرکردنی کێشەکان بە 30 رۆژ، هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە".

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad