English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئینتەر لەنێو جوسێپی میزا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا
2023-10-24 [08:54 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەر میلان لە جوسێپی میزا میوانداری سالزبۆرگی نەمسایی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئینتەری خاوەن یاریگا و هاندەر توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سالزبۆرگ بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزان ئەلێکسیس سانچێز توانی لە خولەکی 19دا گۆڵێک تۆماربکات و یانەکەی لەو تایمەدا پێشخست، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری بەڵام سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم سالزبۆرگی میوان بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو توانی یارییەکە لە خولەکی 57 لەڕێگەی یاریزان ئۆسکار گلوخ ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە،

دوای ئەو یاریزان هاکان چالشئوغلۆ لە خولەکی 64 بە لێدانی سزا یانەکەی پێشخست و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئینتەر میلان بووە خاوەنی 7 خاڵ و پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، سالزبۆرگیش سێ خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی گرتووە.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad