English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. یانەی ئارسناڵ سڤیلیای تێکشکاند و بەسەرکەوتوویی گەڕایەوە
2023-10-25 [08:15 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە یاری لوتکەدا یانەی سڤیلیای ئیسپانی میوانداری ئارسناڵی ئینگلیزی کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارسناڵ توانیان یارییەکە لە سوودی خویان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سڤیلیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ئارسناڵ باشتر بینرا و چەند هەلێکی مەترسیداری دروستکرد توانی لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی یەکەم گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن مارتنێلی تۆماربکات.

 

تایمی دووەم یاریێکی گەرم و گوڕتر بینرا و لە خولەکی 53 خیسۆسی بەرازیلی بە لێدانێکی ناوازە گۆڵی دووەمی ئارسناڵی تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا پێنج خولەک نیمانجا گودێلج یەکەم گۆڵی سییڤیای تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کەمەڵەکی گرتووە و سڤیلیاش بە دوو خاڵ لە پلەی سێیەمە.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad